ئەی ڕووناکتر لە خۆرەتاو
بەتریفەتر لە مانگەشەو
دڵم دەخەمە دەستەوە
دەستم دەخەمە دەستەوە
لەگەڵتا دێم
ئەی شەراب و ساقی هەموو پێکەکانم
تۆ پێم بڵێ بەو حەیرانی و بەربەستیە
بۆ کوێم دەبەی
ئەی هاودەمی ڕۆژە تاریکەکانی ڕوح
ئاشناتر لە مەیلە شێتەکانی دڵ
دڵم دەخەمە دەستەوە
ڕووناکتر لە خۆرەتاو
بەتریفەتر لە مانگەشەو
دڵم دەخەمە دەستەوە
دەستم دەخەمە دەستەوە
بۆ کوێ بڕۆی لەگەڵتا دێم