چیمه‌ن هۆ چیمه‌ن هه‌ی هه‌ی چیمه‌ن که‌رکووکی،
ئه‌من چۆن نه‌مرم چیمه‌ن تۆ ببه‌ن به بووکی،،
چاوم پڕ خوێنه چیمه‌ن پڕ له گریانه
به چوار ده‌ورم دا هه‌ی ڕۆ ئاگر بارانه،
چیمه‌ن هۆ چیمه‌ن هه‌ی هه‌ی چیمه‌ن که‌رکووکی،
ئه‌من چۆن نه‌مرم چیمه‌ن تۆ ببه‌ن به بووکی،
به‌دبه‌ختی به‌ختم چیمه‌ن هه‌ر نه‌بڕایه‌وه،
سیا چاره‌ییم ده‌ی ده‌ی ده‌نگی دایه‌وه،
چیمه‌ن هۆ چیمه‌ن هه‌ی هه‌ی چیمه‌ن که‌رکووکی،
ئه‌من چۆن نه‌مرم چیمه‌ن تۆ ببه‌ن به بووکی،
هیچکه‌س وێنه‌ی من چیمه‌ن نه‌که‌وێ کۆسی،
نه‌ڕوانێ له شۆن هه‌ی ڕۆ کۆچه‌که‌ی دۆسی.