من هەرگیز ئارەزووی ئەوەم نەدەکرد لە چارەنووس
تا ئەوەندە زۆر بمانهێنێتە نزیکی یەکتر
ئێستا کە تۆ ڕۆیشتووی
ڕۆژەکانم بێکەڵک بوونە
لەناو هەموو خەڵکیدا من دیدەنی تۆ ئەکەم
ئەوە وەکو خەونێک وابوو
وە خۆشەویستیەکە کە من لەتۆوە بەدەستم هێنا
ئەوە وەکو دەرئاسایەک وابوو
وابیرم ئەکردەوە کە ئامادەم
دڵنیابووم کە باش ئەبم
بەڵام سەیرکە من لەکوێم ؟
ناتوانم ڕێگەت پێبدەم بڕۆیت
تۆ ناوی منت هێنا تا بانگم بکەی
بە خۆشترین دەنگ ، ئەزانم
بەڵام ئێستا من تەنها ڕووخسارێکی دیکەم
لەناو هەموو خەڵکیدا ئێمە دیدەنی ئەکەین
بەڵام ئێمە ڕێگامان جیابووەوە
لەوانەیە دووبارە ڕۆژێک دیدەنی بکەینەوە
بەڵام ئەگەر مەبەستمان بێت
ئەوە ئەبێتە دەرئاسایەک