بیکە بۆ خاتر، دڵی لەت لەت بوو
سەرت هەڵێنە، ئاگرم تێبەر بوو
گیانە ئاگرم تێبەر بوو
مەستان مەستانە، مەستان لە جیهانە
شەیدا و پەرۆش بێ، بە دوای دەرمانە
ئەی داد و بێداد گەلێ ناشادم
یار بەجێی هێشتوم، من تەنیا ماوم
ئاخ، تەنیا ماوم
مەستان مەستانە، مەستان لە جیهانە
شەیدا و پەرۆش بێ، بە دوای دەرمانە
شەوان دەردی تۆ، ڕۆژ هەر دەردی تۆ
تۆ بێ خەبەری، من مردوم بۆ تۆ
تۆ بێ خەبەری، منیش مردوم بۆ تۆ
من مردوم بۆ تۆ