ماسی خانم ناو دەریا، چوارشێوی دا بە سەریا
دەمیان قفل و زنجیر کرد، مانتۆیان کرد بەبەریا
هەر بە زۆر دایان پۆشاند، سەماین خستە زیندان
وتیان حەرامن بۆ یەک،چ قژ و خەیاڵت و باران
دەریایان لێ داپۆشی، شەلاقیان دا لە خۆشی
وتیان لە ئێستە ڕەنگە ئازادی ڕەشبپۆشی
وتیان خەویش نەبینی، باج لە شەیتان نەسێنی
تەنانەت بۆنی دەریاش لەسەر گوڵزار نەهێنی
ماسی خانم غەمگین بوو، کراسی لە خوێن ڕەنگین بوو
خۆی سووتاند وخۆی خنکاند ، ئاخر بۆ سەنگین بوو
ماسی خانم گوێ نەدە، تۆزێ قاچی لێ هەڵدە
لە کەناری دەریاوە ئەمجار شەپۆلێ بێت و بیبا