current location : Lyricf.com
/
Songs
/
مەڕۆ [Maro] lyrics
مەڕۆ [Maro] lyrics
turnover time:2024-11-08 03:59:45
مەڕۆ [Maro] lyrics

لە بیرت دێ پێم ووتی توخوا مەڕۆ

تۆی هەموو ژینم، ژیانم بووە بە تۆ

پێم ووتی ئەم دونیایە لێرەوە

تا ئەوپەڕی گەر بگەڕێێ

کەس نابینی وەکو من بێ بۆ تۆ

من پڕ بە دڵ تۆم ویست

پڕ بە دڵ تۆم خۆشویست

بڕوات بێ لە خۆم زیاتر تۆم خۆشویست

هەرچیم هەبوو هی تۆبو

هەرچیم ئەکرد هەر بۆ تۆ بو

پاڕامەوە مەڕۆ، تۆ هەر نەتویست

لەپاش چی دێیتەوە پەشیمەنی

ئەڵێی هەڵە بووم بمبورە نەمزانی

لەپاش تۆ دڵم وێڵ بوو،

زۆر بۆت گەڕا هەتا لێم وون بوو

چۆن بتوانم بەبێ دڵ

تۆم خۆشبوێ وەک ڕابردوو

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by