current location : Lyricf.com
/
Songs
/
چاوی یار lyrics
چاوی یار lyrics
turnover time:2024-12-02 07:35:48
چاوی یار lyrics

چاو لە عیشقی چاوی مەستی،حەز لەهەر پەروین ئەکا

دەم بەیادی لێوی زەوقی تاڵی خۆی شیرین ئەکا

من بەبێ ئومێدی وەسڵی بێستوونە مەسکەنم

ئەو بەبێ پەرویز و شێرۆ،نازشی شیرین ئەکا

داغمەی دەردی فیراقت،شینە بۆیە شین ئەکەم

بوردەباری باری میحنەت،شین نەکا، چۆن شین ئەکا؟

بولبلی گوڵزاری کوڵمی تۆ کە ڕووحی عاشقە

کەی خەیاڵی ژاژوپەڕ،یا سۆسەن و نەسرین ئەکا؟

چینی زوڵفی خاوی چین چینت بخەیتە گەردنێ

گەپ بە لەعلی ئاودار و تف لە چینی چین ئەکا

تۆ کەقەسری جەننەتە ڕووت، فەرموو سا بۆ ڕووتی ڕووت

ئودخلووها قانعین،ئەگریجەکەم پەرژین ئەکا

گەر ڕەقیب مەنعم بکا بۆ گیان فیدایی قاسیدت

ڕۆستەمی مەیدانی عیشقت،چۆن بەگوێی گورگین ئەکا؟

ئەی شەهەنشاهی سەریری تەخت و هەر حوسن و جەمال

حەیفە بۆ تۆ حاکمی چاوت دڵم خەمگین ئەکا

هاتفی دوێنێ وتی: (طوبی لك) یا قانعی!

تۆ شەهیدی یاری،واعیز سەهو ئەکا تەڵقین ئەکا

دیوانی قانع،ل/٥۲

کۆکردنەوەی بورهان قانع

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Qani
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Gorani)
  • Genre:Poetry
  • Official site:https://www.youtube.com/watch?v=Gb9FezK4j94
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Qani
Qani
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved