دیسان سه‌رله نۆ ماڵ وێرانیمه --
---ته‌م و مه‌لول و سه‌رگه‌ردانیمه
دیسان وه‌ک جاران شین و زاریمه-----------
خه‌مو په‌ژاره‌ی ده‌رده داریمه
دیسان چه‌رخه‌که‌ی چه‌واشه‌ی به‌دخوو
--بۆ ئازاری دڵ که‌وته هاتو چوو
دیسان قرچه‌ی زام ده‌روونی ڕێشم-
---زوخاو رێژ ئه‌کا جه‌رگی پڕ ئێشم
گه‌ردوون هه‌رتاوێ جه‌ورێ ئه‌نوێنێ-
-چه‌شنی بایه قوش به‌زمێ ئه‌خوێنێ
گه‌ردوون کرده‌وه‌ی نامورادییه
دۆشت له‌یه‌ک کردن دڵ ناشادییه
گه‌رون به‌دکاری به‌ینی دڵانه
گه‌ردوون خه‌زانی باخچه‌ی گوڵانه
گه‌ردون هه‌ر ڕۆژێ دوژمن ،پیاوێکه
زه‌هری کوشنده‌ی خاوه‌ن ناوێکه
حاجی تۆفیق به‌گ،پیره‌مێرد مه‌شوور
مامۆسایزانای کوردی خواروو ژور
کام پیر؟ئه‌و پیره به هۆشیاری
عومر رابوارد، به فیدا کاری
کام پیر؟ئه‌و پیره‌ی به‌ژیان و ژین
گشت کوردستانی پڕکرد له زانین
کام پیر؟ئه پیره‌ی هیمه‌تی نوان
بۆ کوردی نوسین، ئه‌وێ ڕچه‌ی شکان
کام پیر ؟ئه‌وپیره‌ی په‌ندی پێشینیان
کرد به مامۆستای بێگانه‌و خێشان