ده‌بخوێنه ئه‌ی بولبولی هیجری ڕۆحم ، له‌غوربه‌تا
واده‌ی شینه و تۆش نۆبه‌ته ئاده‌ی سۆزێ بهغوربهتا
به‌ڵام سۆزێ گه‌ڵا و گوڵی كوردستان‌م به‌شین بێنێ
وه‌ك هه‌تاوی گه‌رمی هاوین چاوی خاكم به‌تین بێنێ
له‌ڕۆژێكی وا خومارا گه‌ر نه‌خوێنم ، له‌ئێوه نیم
نزیك له كۆست ، پایزی خاك ، دامنهپۆشێ له‌ئێوه نیم
له‌ئێوه نیم گه‌ر كۆرپه‌یه‌ك ، تاو و شه‌سته‌م لێ نه‌هێنێ
ئاواره‌ی ژێر ده‌واری شڕ ، هه‌زار به‌سته‌م پێ نه‌هێنێ
ئه‌گه‌ر سه‌رم وه‌ك سه‌ری شاخ ، ماڵی گه‌رمی شۆرش نه‌بێ
ئه‌گه‌ر ناوم وه‌كو كه‌ركوك ، به‌سه‌ر خاكا به‌جۆش نه‌بێ
ئه‌گه‌ر چاوم وه‌ك چاوی باز ، نێچیر له‌پاڵ ده‌رنه‌هێنێ
ئه‌گه‌ر گه‌رووم وه‌كو كه‌ركوك ، ئاگر له‌چاڵ ده‌رنه‌هێنێ
له‌ئێوه نیم گه‌ر له‌گه‌ڵتان ، ئاسنی سوور دامنهبێژێ
له‌ئێوه نیم ئه‌گه‌ر خوێنم ، ڕێ ی شه‌هاده‌ت دانه‌ڕێژێ