ئه‌ی دایه گیان ...
كه جار و بار
( با ) ی سه‌فه‌رێ ...
له‌سه‌ر پشتی هه‌ڵم ده‌گرێ ..!
تورِه مه‌به و رِق نه‌تگرێ ..
وا مه‌زانه
لێت یاخیم و
ئیتر دووربا ...دووربا ....
سه‌ری پرِ له‌گوڵم به‌جێت دێڵێ ...!
نا نا دایه
له‌هه‌ر كوێ بم ...
هه‌ر دێمه‌وه ئامێزی تۆ ،
ئه‌گه‌ر دووربا ...
له‌غه‌ریبسان ، منیش مردم ..
ئه‌وا رِه‌نگم ، ئه‌وا ده‌نگم
داری نوقڵه ....
بۆ مناڵی په‌رِه‌وازه‌ی هه‌ناوی تۆ !!