current location : Lyricf.com
/
Songs
/
سۆزی شەوێک lyrics
سۆزی شەوێک lyrics
turnover time:2024-09-19 13:12:12
سۆزی شەوێک lyrics

گوێم بۆ ڕادێرە، بەس تەنھا ئەمشەو

لە دوو دیدەی من، میوان نابێ خەو

بەس تەنھا ئەمشەو، تۆ میوانم بە

ھەڵگری نازی، ھەست و سۆزم بە

ڕایژێنە تاوێ، بێشکەی دڵی من

دامرێنەوە، گوڵی گریەی من

دامرێنەوە، گوڵی گریەی من

تۆ بووی ئاودێری، باخی دەروونم

ئیلھامی شیعری، بەستەی ئەوینم

ئیلھامی شیعری، بەستەی ئەوینم

چۆن دەستت تێی چوو، ئەو باخە جوانە

وا پێشێلی کەی، بێبەزایییانە

ئەم حەزە دیلە، ڕوو بکا بەرەو کوێ

ئاھی عەشقی من، ئۆباڵی بە کێ

ئاھی عەشقی من، ئۆباڵی بە کێ

بێ سۆراخ و شوێن، وا بووم سەرەڕۆ

بووم بە ھەڵگری، بارگەی خەمی تۆ

بووم بە ھەڵگری، بارگەی خەمی تۆ

چۆن دڵت توانی، دڵم بشکێنێ

داستانی عەشقم، ھەرەس پێ بێنێ

ئەم سوێیە ھەتا سەر، لە دڵم دەنارچێت

بێوەفاییی تۆم، ھەر لە یاد ناچێت

بێوەفاییی تۆم، ھەر لە یاد ناچێت

گوێم بۆ ڕادێرە، بەس تەنھا ئەمشەو

لە دوو دیدەی من، میوان نابێ خەو

بەس تەنھا ئەمشەو، تۆ میوانم بە

ھەڵگری نازی، ھەست و سۆزم بە

ڕایژێنە تاوێ، بێشکەی دڵی من

دامرێنەوە، گوڵی گریەی من

دامرێنەوە، گوڵی گریەی من

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by