current location : Lyricf.com
/
Songs
/
له‌ که‌شتی عه‌قل دا [Le Keşti Eqlda] lyrics
له‌ که‌شتی عه‌قل دا [Le Keşti Eqlda] lyrics
turnover time:2024-11-07 19:47:11
له‌ که‌شتی عه‌قل دا [Le Keşti Eqlda] lyrics

به‌باڵی‌ حیکمه‌ت به‌ره‌و ماڵی‌ دێوانه‌کان ده‌فڕین،

به‌باڵی‌ وه‌فا ڕووه‌و کوچه‌ی‌ جه‌فا ده‌فڕین،

سواری‌ به‌له‌مێکی‌ ڕه‌ش ده‌بین‌ئو ده‌ڵێین با بڕۆین بۆ دوورگه‌ی‌ سپی،

سواری‌ که‌شتی‌ خوێن ده‌بین‌ئو ده‌ڵێین تۆ له‌ کوێی ئه‌ی ئاسوده‌یی،

گوێ به‌شه‌پۆلی هۆش هه‌ڵده‌خه‌ین، ئێمه‌ واین،

ده‌چینه‌ به‌ر، لافاوی شه‌ڕ،

ملوانکه‌یی هۆشیاری ده‌که‌ینه‌ مل،

ئاگر له‌ زانین به‌رده‌ده‌ین،

ئێمه‌ واین، ئێمه‌ واین، ئێمه‌ واین، ئێمه‌ واین،

فوو له‌ شمشاڵی هزر ده‌که‌ین،

ده‌ست له‌ نه‌زاکان به‌رده‌ده‌ین،

ده‌ڕۆینه‌ به‌ر قاپی خودایان،

تف ده‌که‌ین له‌ جوانی به‌هاران،

ده‌ی ژه‌نین که‌مانی عه‌قڵ،

ده‌بین به‌خزمه‌ت کاری دڵ،

به‌ باڵی جوانی ڕوه‌و ماڵی دزێوان ده‌فڕین،

به‌ باڵی ویقار ڕوه‌و کوچه‌ی قه‌له‌نده‌ران ده‌فڕین،

سوار بایه‌کی ڕه‌ش ده‌بین و ده‌ڵێین بابڕۆین بۆ به‌هه‌شتی سپی،

سوار باڵی ئاشووب ده‌بین و ده‌ڵێین تۆ له‌ کوێی ئه‌ی.

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by