دەستم بە دامێن دە گرم کەمبەرت
چونکێ بە گزادەی دەبمە نۆکەرت
دەیجا لوتفت بێ، سندووقی سەرت
لای لای سوورە گوڵ لای لای چۆنت راژێنم
ئیجازەم بدە، سەر پەنجەم بێنم
وات رادەژێنم رات نەچڵەکێنم
دەست بە دەستەوە دەگرم داوێنت
خۆم بم بە سەرگەرد کوڵمی پڕخوێنت
دیدەم لە تۆڵە مڵکی لاوێنت
لای لای سوورە گوڵ، لای لای تاقانەی دایە
بمدەیە ماچێ لە ڕێی ئەو خودایە
وابزانە نان بوو، دات بە گەدایە