لای لای دڵم لای له باغی سینه،
ئارام بنیشه شادی بوینه،
ئارم بگره تۆ بۆم ئارام بێ گیانی من،
فرمێسک باکه‌م بچێ له سه‌ر چاوانی من،
ئه‌ی دڵی زاری من ئۆنه زاری مه‌که،
ئه‌ونه بۆ یاره‌که‌ت بێقه‌راری مه‌که،
تۆ بۆ چی ڕسوا بی،
مه‌جنوونی، شه‌یدا بی،
ده‌مه‌و به‌هارێ له کن ڕووبارێ،
شۆخ و نازدارێ، به ده‌ستی نووسی،
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ گرێکی ئاوا جوانی نووسی،
سوێندم به‌م گوڵه بێ وه‌فا نابم،
هه‌تا هه‌تایه، من وه‌ها نابم،
زۆری پێ نه‌چوو، به‌هار گوڵی بێ،
قه‌سه‌م نازاداریش ڕۆی گوڵ دابگرێ،
بێ واده پیر بووم.