لای لای کۆرپه‌ی شیرینم
به تۆ شیرینه ژینم
ده بنوه بنوه ڕۆڵه
یاری ئه‌م ماڵه چۆڵه
ده بنوه ڕۆڵه‌ی دایه
چی بکه‌م خه‌وت بۆ نایه
لای لای نه‌مامی به‌ختم
هاوڕێی هه‌ورازی سه‌ختم
ڕێی کۆچی ئێمه دووره
ڕێگه‌ی پڕ خوێنه سووره
ده بنوه ڕۆڵه‌ی دایه
چی بکه‌م خه‌وت بۆ نایه
لای لای ڕۆڵه‌ی په‌شێوم
بچکۆڵه‌ی بار له لێوم
ڕۆڵه‌ی خه‌و لێ نه‌که‌وتوو
شه‌و داهات و به‌سه‌رچوو
ده بنوه ڕۆڵه‌ی دایه
چی بکه‌م خه‌وت بۆ نایه