خۆشەویستم ئەمڕۆش دیسان، کاتێ هاتی کۆڵانی دڵ
حەوشەی سینەم ئاوپڕژێن کرد، بەڵکوو لادەی لە خوانی دڵ
ئەزیزەکەم سەبرت بردم، هێندە تووندی ڕامەبوورە
هیچ دەزانی لە خاکی، خۆشەویستیت بێسنورە
خۆشەویستیت ئاوێتەیە، لەگەڵ خەونی گشت شەوانم
خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی، ئەی ئارامی ڕووح و گیانم
ئەی چرکەکان ڕابوەستن، یارم لە لام دانیشتووە
هەستت نەکا تخوا نەسیم، کۆتری دڵداری نیشتووە
لاوە لاوە لاوە لاوە، لاوی جوانی وڵاتی من
ئەی جوانترین دیاری خودا، ئەی باشترین خەڵاتی من
هەموو کەسی من، دڵم ماوەیەکە کە لێرە نی
بەڵام بۆنی تۆ هەناسە دەکێشم، دڵخۆشم کە پێ دەکەنی
هیچ دەزانی هیچ دەزانی، خۆشم دەوێی هێندی گیانم
کە شەو تەواوی خەونەکەم، ئەتۆ دەبی میوانم