current location : Lyricf.com
/
/
کوردستان [Kurdistan] lyrics
کوردستان [Kurdistan] lyrics
turnover time:2024-10-06 12:52:28
کوردستان [Kurdistan] lyrics

سازی خەیاڵم دڵ بە ناڵینە

بەستەی ھیجران و خەمی ئەوینە

سیروان تاسەمەش خەمم شاھۆیە

ڕازی ژینی من زامی بەسۆیە

تاکەی من کۆیلەی ئاھەنگی تاڵیم

جێماوی کۆچ و ھەوارگەی خاڵیم

تاکەی چاوەڕێی بەھاری بێڕەنگ

سازی شکاوی دیل با بێتە دەنگ

باخی ئەوینم تاکەی خەزان بێ

ڕێگای ئاواتم مژ و تەمان بێ

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by