current location : Lyricf.com
/
Songs
/
كورده‌ هاواره‌ [Kurda Hawara] [Transliteration]
كورده‌ هاواره‌ [Kurda Hawara] [Transliteration]
turnover time:2024-11-27 13:17:46
كورده‌ هاواره‌ [Kurda Hawara] [Transliteration]

کورده تۆ خاکی له‌ت له‌ت کراوت

توو به‌ری ره‌نجی به‌زۆر براوت

توو کوردستانی به‌خوێن گوڵگونت

توو بی قه‌ندیل و پیره‌مه‌گرونت

توو ئاگری داغ و چیای شیرینت

توو گه‌لی دیلی بێ به‌ش له‌ژینت

توو جه‌رگی دایکی کوڕ هه‌ڵواسراوت

توو دڵی بووکی زاوا کوژراوت

توو شه‌هیدانی گشت کوردستانت

توو دڵی پاکت توو بی ئیمانت

توو خۆت توو خوات توو خۆشه‌ۆیستن

به‌سیه ناکۆکی به‌سیه یه‌ک کوشتن

کورده قوربانه ڕۆژێکه و ئه‌مڕۆ

به‌قسه‌ی دوژمن مه‌به ده‌ستخه‌رۆ

هه‌ر به‌یه‌کێتی و فیداکاری خۆت

ڕزگارت ئه‌بێ له‌زنجیرو کۆت

هه‌ر به ویستن و ته‌بایی و خه‌بات

گه‌لانی دنیا گه‌ییونه ئاوات

ته‌باییت نه‌بێ چیت له‌وان که‌مه

هه‌ر ناته‌باییت سه‌رچاوه‌ی خه‌مه

برايم ئه‌حمه‌د

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved