قوربانت بم شنە بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنونە و لەیلای دەوێ
ئارامی گیانم کوڕە مەکە، ئەی پەنای دیوارە
هاتیو مەکە، دایکم دەمکوژێت، چەتیو مەکە
شەو گەیشتە حاڵی زاران
بۆم بانگکەن شای وەفادارن
زوو بێتە سەر دەردە داران
ئارامی گیانم کوڕە مەکە، شیرەکەم لێ دەڕژێ
هاتیو مەکە، دایکم دەمکوژێت، چەتیو مەکە
دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
لەو دڵەی پڕ خەیاڵی من
گەڕەک نانوێت لە ناڵەی من
ئارامی گیانم کوڕە مەکە، ئەی پەنای دیوارە
هاتیو مەکە، دایکم دەمکوژێت، چەتیو مەکە