له سابڵاخێ وا ده‌ر که‌وتم
له گوڵه زه‌ردان وا سه‌رکه‌وتم
به دوای کۆچی له‌یلا که‌وتم
هات ڕابوورد گه‌رده‌ن به خاڵ
دنیای ڕوونی لێم کردووه تاڵ
ئای شل وای شل باوانم شل
بۆ تۆ نه‌مام شۆخی خاڵ له مل
ماڵی وێران کردووم چاوی
دێوانه‌م بۆ زولفی خاوی
ئه‌منی هه‌ژار که‌وتمه داوی
ماڵی باوکت سه‌ره‌وژێر بێ
عیزرائیل به ماڵیان فێر بێ
کێ تۆی ڕه‌نجاند ڕه‌ببی کوێر بێ
یاخودا هه‌ر وا گه‌رد و تۆز بێ
ده‌سرۆکه‌ی له لان ئاڵۆز بێ
له‌یلا جه‌ژنت لێ پیرۆز بێ