ئازیز مال ئاوا، ئاخر مەنزڵە
ئاخرین پرسەی خێلخانەی دڵە
ئاخر کۆچی تۆ دوا هەناسەمە
دەستپێکردنی مەیل و تاسەمە
وێرانت کردم، ماڵ وێران نەبی
بڕۆ لە دوای من، ئاوەدان نەبی
وتیان بۆ کەسێ، یاوکە بۆت بمرێ
یاو و تاومە، کێ دەستم بگرێ
وتت مەترسە، بێ بگرە دەستم
لە بێ کەسیتا هەر خۆم گشت کەستم
لە کەس نەترسام، بومە هاونەفەس
نەمزانی دەستت ئەبێتە قەفەس