ئەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسوتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک ھەیە، بێ خاکم
ئەوەتەی شاخ ھەیە، من تلۆر دەبمەوە و
ئەوەتەی دار ھەیە، لێ ئەدرێم
من لە پێش موساوە، ئاوارەم
پێش مەسیح، من خاچم
پێش قوڕەیش، من زیندەبەچاڵ و
پێش حوسەین، من سەری بڕاوم
شێرکۆ بێکەس