کیژێ زولفت رێحانه، کیژێ باڵات زۆر جوانه
کیژێ چه‌ند جار ڕێم لێت گرت، بۆ ماچێک له‌م کۆڵانه
نازداری نازان مه‌که، پڕ جوانی شێتم مه‌که
تا نه‌مردووم له داخت، وه‌ره لام باوه‌شم که
خه‌می دونیا له دڵمه، له داخ و ئاهی ئه‌شقت
مردن گه‌لێک خۆشتره، نه‌ک ساتێ دووربم لێت
کیژێ که دێی بۆ ژوانێ، خرخال و بازنان دانێ
هه‌م که‌س پێمان نازانێ، هه‌م تێر ده‌بین له ژوانێ
هۆنراوه: سامی سه‌باح