ئەی هەنسک و سۆزی بلێر
کەی بێ من تێر،،
قوم بدەم لەو گۆی شەتاوە
دەم بخەمە دەمی چاوە،
دەست بکەمە ملی چیا
وەک شەونمی سەر سەوزە گیا،
وەکو هەنگی سەر هەڵاڵا
سەر بکەمە سەر گوڵاڵە،
سنگی نێرگز هەڵبمژم
کەمەری تاڤگە بگوشم،
ئــەزانی کەی ،، ئــەزانی کەی
هەناو دڵ ئەڵێ ئۆخەی،
کە ئازاد بوو نیشتمانم
بەهارەکەی کوردستانم
گەشەی بۆ من بۆ چاوی کوێر
هەنسکو سۆزی بلوێر