ئاهــ سوورەچنارەکان، ئاهــ سوورەچنارەکان
جەستەم سەرمایەتی،دڵم ئازار ئەچەژێ
بە مقەستێکی تیژی رەق
ئاهــ لە وێنەیەکی کۆن منیان هەڵکەن(هەڵکۆڵی)٠
نیوەی ڕوومەتم لەوێ بەجێما
ئەو نیوەیە خۆی بە بۆشی پڕئەکاتەوە(بە هیچ پڕئەکاتەوە)٠
ئاهــ دەستێکی بڕاو لەسەر شانمە
کە هێشتا ، هێشتا بە بێ وەستان خوێنی لێیە
ئاهــ سوورەچنارەکان، ئاهــ سوورەچنارەکان
تاڵی و ئازار کەوتنە دووام
ئاهــ سوورەچنارەکان، ئاهــ سوورەچنارەکان
لە دووامەوە فیکە لێ ئەیەن