ده‌نکێ له‌و زوڵفه جوانه، بمده‌یه به نیشانه،
ساڵ ڕێزه ڕێزه دوای هات، ئیدی مه‌گره به‌هانه،
له‌سه‌ر کێلی مه‌زارم، مه‌گری به شین و زاری،
سه‌ری ساڵم تێپه‌ڕ بێ، هێشتا ئازیه‌تباری،
پێم بڵێ له من هه‌ڵاتی یان له ژینی هه‌ژاری،
ده‌نکێ له‌و زوڵفه جوانه، بمده‌یه به نیشانه،
ساڵ ڕێزه ڕێزه دوای هات، ئیدی مه‌گره به‌هانه،
هه‌تا گوڵی به‌هاری، زیز ئه‌بن ده‌سته ده‌سته،
عاشقی سینه‌چاکه، هیلاکی چاوی مه‌سته،
بڕۆ گریان به‌سیه‌تی، له لای من ڕامه‌وه‌سته،
ده‌نکێ له‌و زوڵفه جوانه، بمده‌یه به نیشانه،
ساڵ ڕێزه ڕێزه دوای هات، ئیدی مه‌گره به‌هانه،
چاوت خوماری نازت، وه‌ک ئه‌ستێره‌ی به‌یانی،
مه‌گری عه‌زابیانم دا، ده با قه‌دریان بزانی،
شێعر و عومرم فیدات بێ، تۆ جوانه‌ی هه‌ورامانی.