current location : Lyricf.com
/
Songs
/
کاڵە بەی [Kale Behi] lyrics
کاڵە بەی [Kale Behi] lyrics
turnover time:2024-11-07 17:37:30
کاڵە بەی [Kale Behi] lyrics

ده‌رمانی زامان ده‌رده‌که‌ی کاری

هاوڕازی ناڵه‌ی شه‌وان بێداری

ڕاحه‌تی جه‌سته‌ی مه‌ینه‌ت باره‌که‌م

ته‌سکینی دڵه‌ی پڕ جه خه‌مه‌که‌م

ناسک ته‌داره‌ک فه‌سڵی به‌هاره

شیرین ئارایش هه‌رد و کۆساره

بۆ که‌سێ خاسه‌ هه‌وا و سه‌یری باخ

له دووری ئازیز نه‌یبێ ئاخ و داخ

هەر سەر سەراوێک تۆی تیا ونیت

سەرچاوکەی وشک بێ، ئاو تێ نەزایێ

شەوێ بە یادی ژینی رابردوو

بە یادی گوڵی عومری با بردوو

سەرێ بکێشە هەوارگەی وێران

کە تاریک ترە لە دیدەی کوێران

بزا یارەکەی کۆنە هاودەمت

چۆن بووەتە یاری پیری مەیخانە

بۆ ساتێ کردت مه‌یلی جیایی

نه‌ت دا فرسه‌تی گه‌رده‌ن ئازایی

ده‌رکه‌وته مه‌حشه‌ر سه‌یری جه‌ماڵت

به‌ر ناده‌م له ده‌س داوێن خه‌یاڵت

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by