current location : Lyricf.com
/
Songs
/
جه‌ژنی ئازادی [Jazhni Marg] lyrics
جه‌ژنی ئازادی [Jazhni Marg] lyrics
turnover time:2024-07-04 19:46:36
جه‌ژنی ئازادی [Jazhni Marg] lyrics

جەژنێ بە شێوەی پەشێویی و بەشین

بە ئاه و ئۆف و بە ناڵە و گرین

بە ئاوازی دڵ، دڵانی غەمگین

بە ئاهی سارد و بە بژەی برین

خوشکان لە خوێنا چەقیو تا کەمان

بۆ هەر لا بڕۆی شین بێ سەرانسەر

جەژنێ جێی بینین ژووری زیندان بێ

جەژنانەی لاوان، کۆتی گران بێ

شادی و بەزممان جگەرئێشان بێ

یا خوا ئەو جەژنە بە زەهری مار بێ

ئەو جەژنە كۆڕی شین و شەپۆرە

دڵ پڕ لە زام و ژیان سەرشۆڕە

جەژنێک جەژنمە خاکی نیشتیمان

ژێر چەپۆک نەبێ، بژی کامەران

کۆڕی لاوانی لە دەرد دراوم

خوێنی گەنجانی، کوردی کوژراوم

بیسێنم ئەوسا نانی بڕاوم

دەستگیرم ببێ تا بێ هەناوم

ئەوسا پڕ بە دڵ ئەڵێم شادییە

ئەڵێم وا جەژنە و گەل ئازادییە

شێرکۆ بێکه‌س

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Karwan Osman
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Official site:https://www.facebook.com/karwanosman
  • Wiki:http://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86
Karwan Osman
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved