current location : Lyricf.com
/
Songs
/
[ له‌ درزی په‌چه‌وه‌ [جادە چۆڵ و سێبەر بوو [Jada chol u sebar bu]
[ له‌ درزی په‌چه‌وه‌ [جادە چۆڵ و سێبەر بوو [Jada chol u sebar bu]
turnover time:2024-12-26 12:09:29
[ له‌ درزی په‌چه‌وه‌ [جادە چۆڵ و سێبەر بوو [Jada chol u sebar bu]

جاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو، کات به‌یانی

ئه‌ڕۆیشتم خه‌یاڵاوی ئه‌مڕوانی

بۆ سه‌وزایی ده‌ور و پشتم، بۆ ئاسمان

بۆ شاخی به‌رز ، خانووی تازه‌ دنیای جوان

ئه‌ڕۆیشتم به‌ ئه‌سپایی کش و مات

لاشه‌ سست و دڵ که‌یلی تاسه‌ و ئاوات

له‌ پڕ، نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕی

به‌رامبه‌رم به‌ژنێک ده‌رکه‌وت،وه‌ک په‌ری

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ عه‌باوه‌ ئاڵا بوو

له‌ دیمه‌نی، شیرینی ئاشکرا بوو

باڵا به‌رز و ، بچكۆله‌ پێ و ئیسكارپین

گۆره‌وی و پووز : سفت و سپی و ئاوریشمین

ئه‌ڕۆیم و دزه‌ی نیگام جار جارێ

له‌ ژێر عه‌بای ڕه‌شا ئه‌یدی نازدارێ

به‌ ڕه‌وتی که‌و، له‌نجه‌ی تاوس و قومری

گورج گورج ، جوان جوان، ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی

مابوی بگاته‌ ئاستم جه‌ند هه‌نگاوێ

درزێ که‌وته‌ په‌چه‌ و دیم نیگای چاوێ

ده‌ست و په‌نجه‌ و مه‌چه‌کێک و نیگایه‌

چی بنوسم خوایه‌ هێزی ئینشایه‌

قۆڵ و مه‌چه‌ک ساف و سپی وه‌ک شوشه‌

سه‌ر په‌نجه‌كان یاقووتێك بوون به‌ ورشه‌

بێینه‌ سه‌ر چاو : چاوێك ، بڵێم چ چاوێك ؟

كانیی سیحر ، ده‌ریای عیشوه‌ ، گێژداوێك 

كه‌وا كه‌وته‌ به‌ر شه‌پۆلی هه‌ستی من

له‌و ڕۆژه‌وه‌ هه‌ر نوقم ئه‌بێ به‌ره‌و بن

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Qadr Kaban
  • Languages:Kurdish (Sorani)
Qadr Kaban
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved