بڕوانە، شاییە، چۆپییە لەو ماڵە
گوێ بگرە، دەهۆڵە، زوڕنایە، شمشاڵە
زەرد و سوور تێکەڵاون، ژن و پیاو، هەرایە
لەوناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە
هەستە با بڕۆین دەس بگرین
بە کامی دڵداریی پێکەوە هەڵپەڕین
گوڵ نەبێ بۆ سەرم، زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
کچ لەڕێی جوانیتا، کچ لەڕێی جوانیتا
کچ لەڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا
پایزە، گەڵای دار ڕژاوە، باخ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە
گوڵ نەبێ بۆ سەرم، ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
بتدایە دڵ بە من، بە هەموو ماناوە
دوو چەپکت ئەهانی، لە باخچەی پاشاوە
باخچەی پاشا لەوبەر ئاوە، خێڵی دوژمن دەورەی داوە
ئەڕۆم، رێگام لێ گیراوە، ناڕۆم، چاوکاڵ لێم تۆراوە