current location : Lyricf.com
/
/
هەوڵ مەدە [Hewlmede] lyrics
هەوڵ مەدە [Hewlmede] lyrics
turnover time:2024-10-06 10:17:43
هەوڵ مەدە [Hewlmede] lyrics

هەوڵ مەدە جارێکی تر

نامەی درۆ بنێری بۆم

هەواڵ بە کەسیش مەنێرە

با ئارام بێ سینەی پڕ سۆم

بەجۆرێک دلت شکاندووم

بێزار بوومە لە ناوی خۆم

وا تۆقەی عیشقت ئەشکێنم

تا نەزانی ئەسیری تۆم

باوەر بە گریانت ناکەم

تازە سۆزم بۆت نەماوە

لە لوتکەدا حەزت کوشتم

ناڵەی دڵت خستە لاوە

بریارم دا لە داخی تۆ

سەر هەڵگرم لێرە بڕۆم

تازە دلم ڕۆشن ناکەی

هەر دە پەنجەت بکەی بە مۆم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by