current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Hello [Kurdish [Sorani] translation]
Hello [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-09-18 19:49:35
Hello [Kurdish [Sorani] translation]

من بەتەنهایى لەگەڵ تۆ دا بووم لە بیروهۆشم دا

وە لە خەونەكانیشم دا تۆم هەزارن جار ماچ كرد

وە هەندێ جاریش دەتبینم كە لە دەرگاكەمەوە تێدەپەڕی

سڵاو ، ئەوە منم كە تۆ بە دوای دا دەگەڕێى

دەتوانم ئەوە لە چاوانت دا ببینم

دەتوانم ئەوە لە پێكەنینیت دا ببینم

تۆ ئەوەى كە هەمیشە ویستوومە ، وە باوەشیشم كراوەیە

چونكە تۆ دەزانى كە چی بڵێى

وە دەزانى كە چی بكەى

وە من دەمەوێ كە پێت بڵێم زۆرم خۆش دەوى

وە دەمەوێ ماوەیەك تیشكى خۆر لە مووەكانى پرچت دا ببینم

وە من چەندان چەندان جار هەمدیس پێتدەڵێم كە خەمى تۆمە

هەندێ جار واهەستدەكەم كە خەریكە دڵم پڕدەبێ

سڵاو،تەنها دەمەوێ كە تۆ ئەوە بزاى

چونكە سەرسامم بەوەى كە لە كوێى

وە سەرسامم بەوەى كە چى دەكەى

ئایا تۆ لەشوێنێ هەست بە تەنهایی دەكەى ، وە یا كەسێك

خۆشى دەوێى ؟

پێم بڵێ چۆن دەكرێ دڵی تۆ بەدەست بهێنم

چونكە هیچم بەدەست نەهێناوە تا هەنووكە

كەواتە ڕێگەم بدە ئەمە بە گوتنى "خۆشم دەوێى" دەستپێبكەم

سڵاو ، ئەوە منم كە تۆ بە دوای دا دەگەڕێى

وە سەرسامم بەوەى كە چى دەكەى

ئایا تۆ لەشوێنێ هەست بە تەنهایی دەكەى ، وە یا كەسێكت خۆشى

دەوێى

پێم بڵێ چۆن دەكرێ دڵی تۆ بەدەست بهێنم

چونكە هیچم بەدەست نەهێناوە تا هەنووكە

كەواتە ڕێگەم بدە ئەمە بە گوتنى "خۆشم دەوێى" دەستپێبكەم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by