جار جار به رووی ناز لێوی ئەبردەوە
هەر وەك گوڵباخی دەمی ئەکردەوە
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنەی یارم بیر ئەخاتەوە
له دوورەو هاتی کەم کەم ئەشنیای
هەر وەك گوڵباخی له باخا کنیای
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەرگۆنەی یارم بیر ئەخاتەوە
سەیر کە ئەو دەمه بڕوا ئەو لێوە
ئێژی گوڵ باخی تۆی گەڵا مێوە
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنەی یارم بیر ئەخاتەوە
دوێشەو کە به ناز کردووە سەربان
بەو مانگە شەودا سەر و لێم شێوان
ئاخر نەمدیبوو هەتاکوو دوێشەو
دوو مانگ بدرەوشێ له یەك ئاسمان
سوێندم به سووری گوڵاڵه سووره
وەختێ له لام بی خەم له من دووره
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنەی یارم بیر ئەخاتەوە
ئەو لەشە تەخۆر پەڕەی گوڵ وەدەم
چاوم لێ ببڕه با خەمت نەخۆم
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنەی یارم بیر ئەخاتەوە