خه‌لکینه گوێ ڕادێرن له باس و به‌سه‌رهاتم
ئه‌شق ده‌ردێکی دامێ، گریان بوو به خه‌ڵاتم
بۆیه تۆبه‌م کرد تۆبه که ئاشق نه‌بم
نه به چاوی، نه زولفی که‌س شه‌یدا نه‌بم
ئه‌مان، هه‌ی دونیا، وه‌ی دونیا، پیرت کردم تۆ دونیا
له که‌سوکارت کردم، من وا ده‌مرم به ته‌نیا
حه‌زم له کیژێک ده‌کرد، باڵا به‌رز و زۆر جوان بوو
چه‌ند جاران ناردمه داوای، باوکی ئه‌و ڕازی نه‌بوو
ئێستاش سه‌رلێشێواوم، سه‌رلێشێواوم
له دووری ئه‌و کیژه‌یه ڕه‌نگ زه‌رد، داماوم
ئه‌مان، هه‌ی دونیا، وه‌ی دونیا، پیرت کردم تۆ دونیا
له که‌سوکارت کردم، من وا ده‌مرم به ته‌نیا
هۆنراوه: گۆران سالح