current location : Lyricf.com
/
Songs
/
هه‌ر کورد ئه‌بین [Har Kurd Abin] [English translation]
هه‌ر کورد ئه‌بین [Har Kurd Abin] [English translation]
turnover time:2024-11-05 06:02:55
هه‌ر کورد ئه‌بین [Har Kurd Abin] [English translation]

داگیرکه‌ری دڵ پڕ له‌ قین

دڕنده‌ی بێ ویژدان و دین

ناتوانی وا که‌ی کورد نه‌بین

هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین

له‌ پێش ئاگر په‌ره‌ستیدا

له‌پێش موسڵمانێتیدا

له‌ دیلی و سه‌ربه‌ستیدا

هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین

نه‌ عه‌ره‌بم نه‌ ئێرانیم

نه‌ تورکێکی شاخستانیم

نه‌ک من هه‌ر خۆم مێژووش ده‌ڵێ

که‌ کوردم و کوردستانیم

نه‌ نه‌نگی ئه‌و نه‌ پیاوه‌تی

جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی

بڕیاره ‌و مێژوو داویه‌تی

که‌ کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین

گه‌لان هه‌موو برای منن

هه‌ر زۆردارانم دوژمنن

داوای وڵاتی که‌س ناکه‌م

په‌نجه‌ بۆ مافی که‌س نابه‌م

بۆ مافی گه‌ل و خاکه‌که‌م

هه‌تا ماوم خه‌بات ده‌که‌م

داگیرکه‌ری دڵ پڕ له‌ قین

دڕنده‌ی بێ ویژدان و دین

گه‌ر قه‌ندیل و ئاگری شیرین

یه‌کسان که‌ی له‌ گه‌ڵ ڕووی زه‌مین

ناتوانی وا که‌ی کورد نه‌بین

هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by