current location : Lyricf.com
/
Songs
/
هەناسەی ئاشقان [Hanasay Ashqan] [Transliteration]
هەناسەی ئاشقان [Hanasay Ashqan] [Transliteration]
turnover time:2024-11-07 20:08:54
هەناسەی ئاشقان [Hanasay Ashqan] [Transliteration]

وەکو نەی کون کونە جەرگم لە تاو هیجرانی تۆ بۆیە

بە سۆزی نەی دەسوتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم

ئه‌مان ئه‌ی موتریبی مه‌جلیس، به‌حه‌ققی تاری رووحانیی

بڵا بێ نه‌غمه‌که‌ی سازت، که‌ئاوی ئاوری هیجرانه

ئه‌تۆ ئه‌ی رووحه‌که‌م ساقی، ئه‌ی تۆ ئه‌ی عومره‌که‌م موتریب

په‌یاپه‌ی لێده‌ چه‌نگ و نه‌ی، ده‌ماده‌م بێنه‌ په‌یمانه‌

به‌تیری غه‌مزه‌ی بملاوێنه‌وه، ‌زوڵم له‌گه‌رده‌ن که‌

به‌سه‌ر هاتومه‌ مه‌یدانت، به‌دڵ بۆت بووم به‌ نیشانه

دمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ هۆش و هوشیارم

چ کەس نازانێ دەردی من ، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە

هەناسەی عاشقان بانەتگرێ، بێ مروەتی تا کەی؟

بترسێ ئەی گوڵی نازت ، بدەم لەو بای زریانە

ئەگەر زوڵفت وەکو من، عاشقی ڕووی تۆ نیە بۆچى

سەراپا تێکچوە، کەوتۆتە بەر پێت دەست و داوانه؟

وەفایی بۆ گوڵێکی سەر و باڵات شێت و شەیدای

وەکو قومری دەناڵێنێ، وەکو بولبول غەزەل خوانە

هۆنراوە: وەفایی

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by