كەمن تەنیا جارێك بژیم
هەم تۆم خۆشدەوێ هەم ئەویش
كەمن تەنیا جارێك بژیم
،نەتیشكی ڕۆژ دەتۆرێنم
نەتریفەی مانگە شەویش
ئەگەر دوو جار ژیابام
خۆشەویستم هەرتۆدەبووی لە مەیانا
لەویتردا ئەوم دەكرد بەتاقانە
بەڵام چبكەم؛ كەمن تەنیا جارێك بژیم
،چارەم نیە
هەم تۆم خۆشدەوێ ،هەم ئەویش
،هەم تیشكی ڕۆژ دەپەرستم
!هەم تریفەی مانگە شەویش