هیجری تۆ چەند سەختە دولبەر، ماڵەکەم وێرانە بۆت
ڕۆژ و شەو غەمباری ڕووتم، دیدەکەم گریانە بۆت
ئەشکی چاوم بادەیە، ناڵەی دڵم عەینی نەیە
خاک بەسەر بێکەس لە حەسرەت، جەرگەکەم بوریانە بۆت
ئەی نیگاری نازەنین، لەو ڕۆژەوە دووری لە من
سەیلی دیدەم وا بە خوڕ دێ، هەر وەکو سیروانە بۆت
شکا پشتم، بڕا جەرگم، لە حەسرەت ووردە خاڵانی
خودایە بۆ نەما، عەهد و قەرار و مەیلی جارانی
ئەی دڵەم بەسیە لە غەم، بۆچی ئەناڵی ڕۆژ و شەو
شەهدی لێوی دولبەرت، بۆ دەدی تۆ دەرمانە بۆت
دەمێکە من لە غوربەتدام، غەریقی بەحری حیرمانم
بەبێ گوڵ خونچە، دایم موقیمی کونجی گریانم
دڵم هاوینە بۆ وەسڵی، بەڵام ئەو مەیلی زستانە
خەزانی بۆیر کرد خەڵکینە، عومری وەک بەهاری من