هەر بۆ ئەوەی بێ گومان بی
لە جاران ئازیزتری لەلام
هەر بۆ ئەوەی دڵنیا بی
کە تەنیا هەر تۆی پەرستگام
ئەوە دڵم دەری بێنە
با بۆ هەمیشە لەلات بێ
تا ئەوەندە دوو دڵ نەبی
جێگەی متمانەو بڕوات بێ
لەگەڵ عومری شیرینما
گەورە ئەبێ خۆشەویستیت
ڕۆژێ ئەشقی تۆ ئەمکوژێ
گوێی نادەمێ چەند دەربەستی
زۆر ئەترسم عەشقت بمرێ
ئەو دەمەی بە ئاکام ئەگا
ئەوسا ئەبێ لێت بپرسم
خۆشەویستی چیم بۆ ئەکا
تێکست / ئیسماعیل محەمەد