ئاسودە بن
زەبری زیندان، زەبری زیندان
هەڵواسین و پەت و خنکان
تەوژمی خەبات دەرناکا
هێزی تێکۆشان شەرناکا
نە بەلێدان و نە بەکوشتن
نە بەراونان و دەرکردن
بە تەعریب و تەبعیث کردن
ریشەی کورد قەت نایە لە بن