نامۆی ئاشنا
تۆ لە شارێكی نامۆی بێ نیشانە هاتی
تۆ بە ئەسپی سپی میهرەبانی هاتی
تۆ لە دەشتە دوورەكان و شەقامە پڕ تۆزەكان
بۆ هاودەنگێك بۆ هاوزمانێك هاتی
تۆ لە ڕێگەیەك دەگەی پڕە لە تەپ و تۆز
تەواوی چاوەڕوانی دێت لهگهڵت بەهار
چەند خۆشە دیتنت چەند خۆشە مانەوەت
چەند خۆشە پاك بكەمەوە تۆز لە جەستەت
نامۆی ئاشنا خۆشم دەوێی وەرە
من لهگهڵ خۆت ببە بۆ شاری عاشقان
بگرە دەستم لە ناو ئەو دەستانەت
چەند خۆشە ماڵمان یەكبێ لەگەڵ یەك
چاوەڕوان بمێنم تا بگەڕێیەوە پێشم
لە زیندانم لەگەڵ تۆ من ئازادم