current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Geboren um zu leben [Kurdish [Sorani] translation]
Geboren um zu leben [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-11-29 22:28:51
Geboren um zu leben [Kurdish [Sorani] translation]

بۆ من سەختە

كە بێ تۆ بژیم

هەر ڕۆژێ هەر ساتێ

هەموو هەوڵێكى خۆم دەدەم

زۆرجار وابیردەكەمەوە

ئەو شتانەى لەنێوانمان دا ڕوى داوە

لە ڕۆژەخۆشەكانى ڕابردوومان

وا هەستدەكەم

دەتوانم پشتت پێببەستم

وە لەهەر ڕێگەیەكم دا

تۆهاوڕێگەمى

من بیر لەزۆر شت دەكەمەوە

ئەو كاتانەى كە تۆ لەلام نیت

چونكە تۆ نیشانى منت دا

كە چەندە ژیان بەنرخە

ئێمە بۆ ئەوە هاتووین كە بژین

لەگەڵ موعجیزەى تەواوى ساتەكان دا

هیچكاممان یەكترى

لەبیر ناكەین

ئێمە بۆ ئەوە هاتووین كە بژین

بۆ ئەو ساتەى

هەریەكێك لە ئێمە

هەست بەگرینگى ژیان دەكات

تا هەنووكەش بۆم سەختە

جێگە بۆ شتى نوێ واڵابكەم

بەخۆشحاڵیەوە

دەرگەیان بۆ بكەمەوە

لە ئێستادا

تۆ لێمەوە نزیكى

هەروەك ڕۆژە خۆشەكانمانى ڕابردوومان

ئارەزووى من ئەوەیە

ڕێگە بەخۆم بدەم كە هەمدیس خەونێكم هەبێت

بەبێ پەشیمانى بەرەو پێشەوە

سەیرى ئایندە بكەم

ژیان بۆ من ماناى هەیە

لەو دەمەوەى تۆ لەلام نیت

چونكە تۆ نیشانى منت دا

كە چەندە ژیانم بەنرخە

ئێمە بۆ ئەوە هاتووین كە بژین

لەگەڵ موعجیزەى تەواوى ساتەكان دا

هیچكاممان یەكترى

لەبیر ناكەین

ئێمە بۆ ئەوە هاتووین كە بژین

بۆ ئەو ساتەى

هەریەكێك لە ئێمە

هەست بەگرینگى ژیان دەكات

... ئێمە بۆ ئەوە هاتووین كە بژین

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Unheilig
  • country:Germany
  • Languages:German, English
  • Genre:Electronica, Gothic/Darkwave, Industrial, Pop-Rock, Rock
  • Official site:http://www.unheilig.com/
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Unheilig
Unheilig
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved