گەر حەز دەکەن
سەرینی مناڵەکانتان
گوڵ میخەکی لەسەر شین بێ،
ڕەزەکانتان پڕ میوە بن،
هەوری گران
نامە لە کیڵگەتان نەبڕێ و
پیڵووی خاوی کانیەکانتان هەڵداتەوە؛
بەڕەڵا کەن،
بەڕەڵاکەن
ئەو باڵندەیەی.....هیلانەی لەسەر زمانم کردوە