گەلە و گەلە گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە
ئەی عەمرم عەزیزم، گیانە کێژە کەو وێنە
ئەی چاو مانگ گەلە وەی چواردە شەو وێنە
گەلە و گەلە گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە
ئەی با سیروان بموا هاوار بە مل تاڤگەوە
ئەی بە تونکە تونکەی گیانە ماڵە جافەوە
گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە
ئەی خاڵێ لە تۆ دیم گیانە یەک لە ئەفسانە
وەی نەک لە گۆڵ سۆسەن گیانە خاڵی زەمانە
گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە