من حەزم لە شۆخێک کرد
ڕەنگ زەرد بووم
هەندێ جار هێمن، هەندێ جار شێت
سوڕامەوە و سوڕامەوە
نە شەوەکانی، نە ڕۆژەکانی دیاریکراون
ڕۆژەکانی زۆرن، ئەکرێ ساڵانیش بێ، ٥۰ ساڵە
ئەوانەی حەز لە شۆخێک ئەکەن
بە وشەکانیانا ئاشکرا نیە بەڵام بە چاویانا
عومرم بەسەربرد لەسەر ڕێیەکانیان
پیر بووم
هەندێ جار هێمن، هەندێ جار شێت
سوڕامەوە و سوڕامەوە
نە شەوەکانی، نە ڕۆژەکانی دیاریکراون
ڕۆژەکانی زۆرن، ئەکرێ ساڵانیش بێ، ٥۰ ساڵە
ئەوانەی ڕۆژانە لەبەر خاتری دۆستێک ئەژێن
بە وشەکانیانا ئاشکرا نیە بەڵام بە چاویانا
ئەوانەی حەز لە شۆخێک ئەکەن
بە وشەکانیانا ئاشکرا نیە بەڵام بە چاویانا