current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Fight Song [Kurdish [Sorani] translation]
Fight Song [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-10-05 10:30:28
Fight Song [Kurdish [Sorani] translation]

وەک بەلەمێکی بچووک

لە ئۆقیانووسدا

کە شەپۆلە گەورەکان

ئەجوڵێنێت

وەکو چۆن تاکە وشەیەک

ئەتوانێ دڵێک بکاتەوە

من لەوانێ تەنیا یەک شقارتەم پێبێ

بەڵام ئەتوانم تەقینەوەیەک بخولقێنم

وە هەموو ئەو شتانەی کە نەموت

تۆپە تێکشتێنەرەکان لەناو مێشکمدا

ئەمشەو هاواریان ئەکەم بە بەرزی

ئەمجارە ئەتوانیت گوێت لەدەنگم بێت؟

ئەمە گۆرانی جەنگمە

گۆرانی وەرگرتنەوەی ژیانم

گۆرانی سەلماندی ئەوەی کە حاڵم باشە

هێزم هاتووەتەوە بەبەرا

لەئێستەوە بەهێز ئەبم

گۆرانی جەنگەکەم لێ ئەدەم و

بەلاشمەوە گرنگ نیە ئەگەر هیچ کەسێکی تر باوەڕ نەکات

چونکە من هێشتا توانای دنیایەک شەڕی ترم هەیە

لەدەستدانی هاوڕێ و هەوڵئەدەم خەوم لێ بکەوێت

هەمووان نیگەرانن بۆم

زۆر بە قووڵی

ئەڵێن کە من نوقووم بووم (زۆر بە قووڵی)

وە وا دوو ساڵ ئەبێت

بیری ماڵەوە ئەکەم

ئاگرێک بڵێسە ئەدات لە ئێسکەکانمدا و بەڵام

هێشتا بڕوام ماوە

بەڵێ هێشتا بڕوام ماوە

وە هەموو ئەو شتانەی کە نەموت

تۆپە تێکشتێنەرەکان لەناو مێشکمدا

ئەمشەو هاواریان ئەکەم بە بەرزی

ئەمجارە ئەتوانیت گوێت لەدەنگم بێت؟

ئەمە گۆرانی جەنگمە

گۆرانی وەرگرتنەوەی ژیانم

گۆرانی سەلماندی ئەوەی کە حاڵم باشە

هێزم هاتووەتەوە بەبەرا

لەئێستەوە دەست پێ ئەکەم و بەهێز ئەبم

گۆرانی جەنگەکەم لێ ئەدەم

بەلاشمەوە گرنگ نیە ئەگەر هیچ کەسێکی تر باوەڕ نەکات

چونکە من هێشتا توانای دنیایەک شەڕی ترم هەیە

توانای دنیایەک شەڕی ترم هەیە

وەک بەلەمێکی بچووک

لە ئۆقیانووسدا

کە شەپۆلە گەورەکان

ئەجوڵێنێت

وەکو چۆن تاکە وشەیەک

ئەتوانێ دڵێک بکاتەوە

من لەوانێ تەنیا یەک شقارتەم پێبێ

بەڵام ئەتوانم تەقینەوەیەک بخولقێنم

ئەمە گۆرانی جەنگمە

گۆرانی وەرگرتنەوەی ژیانم

گۆرانی سەلماندی ئەوەی کە حاڵم باشە

هێزم هاتووەتەوە بەبەرا

لەئێستەوە دەست پێ ئەکەم و بەهێز ئەبم (بەهێز ئەبم)

گۆرانی جەنگەکەم لێ ئەدەم و

بەلاشمەوە گرنگ نیە ئەگەر هیچ کەسێکی تر باوەڕ نەکات

چونکە من هێشتا توانای دنیایەک شەڕی ترم هەیە

ئیستەش من هێشتا توانای دنیایەک شەڕی ترم هەیە

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by