current location : Lyricf.com
/
Songs
/
فه‌رموو دڵم [Farmu dlm] lyrics
فه‌رموو دڵم [Farmu dlm] lyrics
turnover time:2024-11-29 14:04:35
فه‌رموو دڵم [Farmu dlm] lyrics

فه‌رموو دڵم

گه‌ر كه‌سێك دڵی شكاندوی

پێكه‌نینه‌كانم بۆتۆ

ئه‌گه‌ر فرمێسكیان وه‌راندوی

ها وجودم

گه‌ر هه‌ست به‌ ته‌نیایی ئه‌كه‌ی

ڕوحت به‌من پڕكه‌ره‌وه‌

گه‌ر هه‌ست به‌ بۆشایی ده‌كه‌ی

گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی دڵت پڕه‌

تاوێ بگری ، ئه‌وه‌ شانم

گه‌ر هیچت بۆ ناوترێ

ئیتر به‌ لیێویمان بدوێ

گه‌ر حه‌ز به‌ نووسین ده‌كه‌ی

ئه‌وه‌ش پێنووسه‌كه‌ی ده‌ستم

تۆ جوانتر له‌مه‌ نه‌نووسی

من كه‌ی وه‌كو تۆ به‌هه‌ستم

گه‌ر هه‌ست به‌ خامۆشی ئه‌‌كه‌ی

دونیا ئه‌هێنمه‌ سه‌ما

وه‌ره‌ لێدانی دلمبه‌

ترپه‌ بكه‌ له‌ سینه‌ما

ئه‌گه‌ر بیری ده‌نگم ئه‌كه‌ی

ڕۆحم ئه‌كه‌م به‌ گۆرانی

دلم ئه‌كه‌م با ئاوازێ

تا هه‌ست بكه‌ی به‌ سووتانی

گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی دڵت پڕه‌

تاوێ بگری ، ئه‌وه‌ شانم

گه‌ر هیچت بۆ ناوترێ

ئیتر به‌ لیێویمان بدوێ

گه‌ر حه‌ز به‌ نووسین ده‌كه‌ی

ئه‌وه‌ش پێنووسه‌كه‌ی ده‌ستم

تۆ جوانتر له‌مه‌ نه‌نووسی

من كه‌ی وه‌كو تۆ به‌هه‌ستم

تۆ جوانتر له‌مه‌ نه‌نووسی

من كه‌ی وه‌كو تۆ به‌هه‌ستم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Navid Zardi
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), English
Navid Zardi
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved