ئه‌سمه‌ر یارێکه بێ ڕه‌حم و بێ وه‌فا
خۆی له‌سه‌یران ومن له‌ده‌ردو جه‌فا
واهات وه‌ختی تۆبه‌کردن
نابمه یاری, یاری درۆزن
منی فریودا به‌قسه‌ی خۆش
دڵ و ده‌رونمی ئه‌هێنایه جۆش
تەنک و ناسکە وەک پەڕەى گوڵەباخ
یاخود نێرگزە لەسەر کێو وشاخ
گوڵێک کە بۆنى بۆ من قەت نەبێت
ڕەبى ئەو گوڵە ڕۆژێک سەوز نەبێت
بەشەو گریە و زار تا ڕۆژی ڕووناک
ناگەیە مراد ئەی دڵی پاک
سوچی کەس نیە، خەتا لە دڵمە
پیر و بێهێز بووم جانورەی گلمە