ئێمە دوو چاو بووین کە یەکترمان خۆشدەویست
چی ڕویدا؟ کە جیابوونەوە کەوتە نێوانمانەوە
ئەوە تۆ نیت کە ئازارم دەدەیت. ئەوە هەڵەی منە. بەتەنها هەڵەی من
ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر خۆشمدەویستیت
ئەوە تۆ نەبوویت کە پێت وتم خۆشەویستی هەوڵی دەوێت؟
ئەوە من نەبووم کە بە بێ تاوانی هاتم بۆ لای تۆ لەگەڵ دڵمدا؟
ئێستاش دەڵێیت دەستبەردارت بووم؟
دەزانیت کە تۆش منت خۆشویست
ناتوانم بڵێم ماڵئاوا
با کۆتایی بێت ئەگەر ئەمە باشترین بڕیارە
هێزی ئەوەم نیە کە ماڵئاواییت لێبکەم
لە دڵمدا دەتپارێزم
وە لەگەڵ خەونەکانمدا دەژیم
خەمی منت نەبێت