current location : Lyricf.com
/
/
دۆی دادە [Doy Dade] [Transliteration]
دۆی دادە [Doy Dade] [Transliteration]
turnover time:2024-10-06 10:14:28
دۆی دادە [Doy Dade] [Transliteration]

دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

بۆیە وا کز و داماوە

نەخێر منداڵان درۆیە

دادە گەلێ دادە گەلێ گەلێ

لەمەی زیاتر لێ قەوماوە

سێ کوڕی ئەنفال کراوە

سێزدە جار ماڵی سووتاوە

گوندەکەی خاپوور کراوە

نانی سواڵ نەبێت شک نابات

برسیەتی تینی هێناوە

هەر چی خزم و کەسی هەیە

لە کەرکووک وەدەر نراوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

بۆیە دادە وا کز و داماوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

بۆیە دادە وا کز و داماوە

چوار برازای وا دوو ساڵە

ڕوویان لە ئەوروپا ناوە

یەکێکیان لە سەر سنووری دەستکرد

بە دەستی تورکان کوژراوە

یەکێکیان لە ناو ئاوی ئێجەدا خنکاوە

یەکێکیان لە یۆنان تێ ماوە

یەکێکیان لە ئەڵمانیا

لە بەهەشتی ئەوروپادا

دۆزەخی بۆ ساز دراوە

بێ ئیش، بێ زمان، بێ پەساپۆرت

دەڵێن مێشکی لە دەست داوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

بۆیە دادە وا کز و داماوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

بۆیە دادە وا کز و داماوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

دادەی هەژار کوا دۆی ماوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

دادەی هەژار کوا دۆی ماوە

نە نە منداڵان درۆیە

دادەی هەژار کوا دۆی ماوە

دەمێکە مەڕ و ماڵاتی

بردراوە، سەر بڕدراوە

مێردی دە ساڵ پێشمەرگە بوو

ئێستا ناویشی نەماوە

دوو کچی هەن بێوەژنن

کۆڵێ منداڵی برسییان تێ ئاڵاوە

کچێکیشی هەر بە سەوزی هەڵلوشراوە

نە نە منداڵان درۆیە

دادەی هەژار کوا دۆی ماوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

بۆیە دادە وا کز و داماوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

بۆیە دادە وا کز و داماوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

دادەی هەژار کوا دۆی ماوە

دەڵێن دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

دادەی هەژار کوا دۆی ماوە

دەڵێن دۆی دادە ڕژاوە

دادەی هەژار کوا دۆی ماوە

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by